جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان سێ فه‌رمانی شاھانه‌ی ده‌ركرد كه به‌پێی دوو له فه‌رمانه‌كان، براكه‌ی خالید بن سه‌لمان وه‌ك جێگری وه‌زیری به‌رگری و شازاده ریما بن به‌نده‌ر بن سوڵتان وه‌ك باڵیۆزی سعوودیه له ئه‌مریكا دیاریكران و بۆ یه‌كه‌م جاریشه ئافره‌تێك له سعوودیه ئه‌و پۆسته‌یه‌ی پێ بدرێت.
دوێنێ شه‌ممه شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز فه‌رمانێكی ده‌ركرد كه تیادا كوڕه‌كه‌ی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات دیاریكرد به ھۆی ئه‌وه‌ی خۆی بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-ئه‌ورووپی ده‌چێته میسر.
ھه‌ر له دوای ئه‌و فه‌رمانه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان به ناوی باوكییه‌وه سێ فه‌رمانی ده‌ركرد كه به‌پێی دوو له فه‌رمانه‌كان، براكه‌ی خالید بن سه‌لمان وه‌ك جێگری وه‌زیری به‌رگری و شازاده ریما بن به‌نده‌ر بن سوڵتان وه‌ك باڵیۆزی سعوودیه له ئه‌مریكا دیاریكراون.
فه‌رمانی سێیه‌می شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان، تایبه‌ته به خه‌رجكردنی پاره بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه به‌شدارن له جه‌نگی یه‌مه‌ندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.