پیاوێكی كه‌نه‌دی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد و ناوی چووه نێو كتێبی "گینس"ه‌وه بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، كاتێك زۆرترین ژماره‌ی تی‌شێرتی له‌به‌ركرد له‌یه‌ك كاتدا.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "UPI"، تید هاستینگ، خاوه‌نی ژماره پێوانه‌ییه‌كه كه زۆرترین تی‌شێرتی له‌به‌ركرد گوتی، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌م بۆ هات كاتێك خۆم و كوڕه 11 ساڵه‌كه‌م، كتێبی "گینس"مان ده‌خوێنده‌وه بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
تید هاستینگ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، یه‌كه‌مجار نه‌یویستووه كوڕه‌كه‌ی بێ‌ئومێد بكات، بۆیه بڕیاریدا سه‌ره‌تا چۆن ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه بشكێنێت كه پێشتر تۆماركراوه بۆ زۆرترین له‌به‌ركردنی تی‌شێرت.
هاستینگ، له‌سه‌ره‌تاوه روونیكرده‌وه، چۆن ئه‌و ژماره بشكێنێت، بۆیه داوای ژماره‌یه‌ك تی‌شێرتی كرد له هیندستانه‌وه تا قه‌باره‌ی "XL 20" و پاشان دانانی پلانه‌كه بۆ شكاندنی ژماره‌كه‌ی پێشوو.
هاستینگ، توانی به‌یه‌كجار 260 تی‌شێرت له‌به‌ربكات به‌جیاوازی 3 تی‌شێرت له‌گه‌ڵ ژماره‌كه‌ی پێشوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به زۆر "سامناك" وه‌سف كرد.
هاستینگ، گوتی "كاتێك 100 تیشێرتم له‌به‌ركرد، هه‌ستمكرد ره‌نگه بتوانم ژماره پێوانه‌ییه‌كه بشكێنم، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتمه ژماره‌ی 150 هه‌ستمكرد ئه‌مه گه‌مژانه‌ترین كاره كه ئه‌نجامم دابێت له‌ژیانمدا".
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.