به‌پێى هه‌واڵێكى سپۆتنیكى رووسى، كه سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌رگیراوه له ئاژانسى هه‌واڵگرى "سبأ" سه‌ر به ئهنساروالـله، نۆ سه‌ربازى به‌ریتانى له سنوورى نێوان سعودیه و یه‌مه‌ن كوژران.
دوێنێ شه‌و 23ى شوباتى 2019، له میحوه‌رى نه‌جران له سنوورى نێوان سعودیه و یه‌مه‌ن نۆ سه‌ربازى به‌ریتانى كوژران هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كان له ئۆپه‌ڕاسیۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سنوور بوونه دژى سعودیه كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى دوێنێ شه‌و 9 سه‌ربازى به‌ریتانى كوژراون.
جێی ئاماژه پێدانه هه‌فته‌ى پێشوو، ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى ئێكسپرێس رایگه‌یاندبوو كه 2 سه‌ربازى به‌ریتانى هێزى تایبه‌ت له ئه‌ركێكى مرۆیى نهێنى له یه‌مه‌ن برینداربوون به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبێك له رێگاكهیاندا، سه‌ربازه‌كان ئه‌ندامى كه‌تیبه‌ى ساس بوونه‌و به ئه‌ركێكى نهێنى هاوبه‌شى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بوونه و بۆ دیارى كردنى ئه‌و شوێنانه تا پێداویستى بۆ ئاواره‌كان فڕێ بده‌نه خواره‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.