پ - كارزان كاكل / سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه به ته‌واووی شه‌قامی ئیسكان قیرتاو ده‌كرێت، بریاری قیرتاوكردنی ئه‌م شه‌قامه ده‌رچووه.
له‌دوای ته‌وابوونی جوانكاری شاقامی ئیسكان له ساڵی 2018 له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ كرا، ئه‌مساڵ له پرۆژه‌كانی ساڵی 2019 به بریاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بریاری قیرتاوكردنی شه‌قامی ئیسكان ده‌رچوو.
له‌م باره‌یه‌وه سامان محه‌مه‌د بلباس سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی گوتی: له‌م هه‌فته‌یه به ته‌واووی شه‌قامی ئیسكان قیرتاو ده‌كرێت و به‌رووی هاووڵایتان ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.