سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له چله‌ی ماته‌می خوالی لێخۆشبێت محه‌ممه‌دی مه‌لا قادر گوتی: ئه‌ركی نه‌وه‌ی ئێستای سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان بپارێزن.
ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر و مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌می خوالی لێخۆشبێت محه‌ممه‌دی مه‌لا قادر به‌رێوه‌چوو كه تیادا ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و خانه‌واده و خزم و دۆستانی خوای لێخۆشبێت ئاماده‌بوون.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌ركی نه‌وه‌ی ئێستای سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان بپارێزن و خه‌باتی مامۆستا و كه‌سانی هاوشێوه‌ی ئه‌و، بۆ ئه‌وه بوو كه نه‌وه‌ی ئێستا له به‌خته‌وه‌ری و ئارامیدا بژیت.
هه‌وره‌ها په‌یامی حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌لایه‌ن سه‌عدی ئه‌حمه پیره ئه‌ندامی مكته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان خوێندرایه‌وه و دواتر فیلمێكی دیكۆمێنتاری كه به‌رهه‌می كوردستان تی ڤی بوو له‌سه‌ر ژیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا محمه‌د مه‌لا قادر نمایشكرا.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له چله‌ى كۆچى دوایى محه‌ممه‌دى مه‌لا قادر، ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، باسى ره‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستانى كرد و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌داین. ئێمه به‌یه‌كه‌وه توانیمان كوردستانێكى نایاب بنیاتبنێین.
سه‌عدى پیره گوتیشى: توانیمان بیسه‌لمێنین كورد تواناى خۆڕ‌اگرى و ئیداره‌دان و ده‌وڵه‌تدارى هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ره‌ڕاى ناكۆكییه‌كانمان توانیمان په‌یوه‌ندییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى باش رێكبخه‌ین، كه بووه‌ته جێى مه‌ترسى ناحه‌زه‌كانمان و توانیمان رووبه‌ڕووى داعش ببینه‌وه و دوو هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجام بدرێن، كه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانى عێراق بوون.
سه‌عدى پیره هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هه‌قه شانازى به سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بكه‌ین و كار بكه‌ین بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان. كه‌م هه‌ڵه ماوه نه‌مان كردووه، به‌ڵام هیوادارین ئه‌و هه‌ڵانه‌ى ئێمه كردوومانه پارچه‌كانى دیكه نه‌یكه‌ن و ئه‌و هه‌ڵانه كراوون و بوونه‌ته رابردوو و په‌ندمان لێوه‌رگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.