Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:44

ئیسماعیل خه‌یات پێشانگایه‌کی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه‌

هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ شوێنێكی كوردستان نمایشی كاره‌كانی ده‌كات
کوردستان TV
100%


له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر و به‌ سه‌رپه‌رشتی  هونه‌رمه‌ندی ناسراو " حه‌مه‌ هاشم "  پێشانگایه‌كی تایبه‌تی هونه‌ریی بۆ  هونه‌رمه‌ند " ئیسماعیل خه‌یات "  ده‌كرێته‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 26 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌رۆ له‌ هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر ، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ند " ئیسماعیل خه‌یات " بكرێته‌وه‌ كه‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌ هاوكاریی گرووپی هونه‌ریی و كولتووری بووژان پێشانگاكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن .

 جێی باسه‌ ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ وه‌ك گه‌ڕیده‌ هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ شوێنێكی كوردستان نمایشی كاره‌كانی ده‌كات و  ده‌یگه‌یه‌نێته‌ به‌ر دیدی ئاساییترین مرۆڤه‌كان، تا په‌یامه‌كانی نزیكتر و ڕوونتر بگه‌ن .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.