Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:27

گرووپی‮ ‬میوزیکی‮ ‬نالی ‮ده‌ست به‌کاره‌ هونه‌رییه‌کان ده‌کاته‌وه‌

خاوەنی‮ ‬دوو ئەلبوومی‮ ‬میوزیكە
کوردستان TV
100%


تیپی ‬میوزیكی‮ ‬نالی لەسەردەمانێك هاتە دامەزراندن‮ ‬ڕۆح و هەستمان پێویستی‮ ‬پێبوو , ‮ ‬ لەسەروبەندی‮ ‬دامەزراندنییەوە كۆمەڵێك بەرهەمی‮ ‬بەپێز و ناوازەیان پێشكەشكرد‮. 

ئەم گرووپە لەسەر دەستی‮ ‬كۆمەڵێك میوزیسیان و دەنگبێژ لەشاری‮ ‬هەولێر دەستیان بەكاركردن كرد هەسپی‮ ‬خۆیان لەبواری‮ ‬میوزیك تاودا‮ ، دوای‮ ‬ئەوە بۆ ماوەی‮ ‬چەند ساڵێك بوو كار و چالاكییە هونەرییەكانیان‮ ‬ڕاگرتبوو .

گرووپی‮ ‬نالی ،‮ ‬ ‮لەهەفتەی‮ ‬ڕابردوو لە‮ ‬ڕێوڕەسمێكدا دووبارە دەستبەكاربوونەوەی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕاگەیاند و كۆمەڵێك بەرهەمی‮ ‬جوانیان لەشاری‮ ‬هەولێر پێشكەش بە گوێگران و هەواداران كردەوە‮ ، ‮ ‬لە‮ ‬ڕێوڕەسمەكەدا ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە هونەرمەندان و هەوادارانیان تێكەڵ بە هونەری‮ ‬میوزیكی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬كوردی‮ ‬كردەوە‮ . 

‮ ‬لەمیانەی‮ ‬ڕێوڕەسمەكەدا چەند گوتارێك پێشكەشكران،‮ ‬دواتریش لەلایەن ئەندامانی‮ ‬گرووپەكەوە چەند بەرهەمێكی‮ ‬میوزك و گۆرانیی‮ ‬كوردی‮ ‬پێشكەشكرا‮.‬

گرووپی‮ ‬میوزكی‮ ‬نالی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1998 دامەزراوە و لەماوەی‮ ‬چەند ساڵەی‮ ‬كاركردنیدا،‮ ‬بەشداری‮ ‬لە چەندین فستیڤاڵ و ئاهەنگ لە ناوخۆ و دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە و چەند بەرهەمێكی‮ ‬میوزیك و گۆرانیشی‮ ‬بەشێوەی‮ ‬ڤیدیۆكلیپ بڵاوكردووەتەوە‮. ‬هەروەها ئەم گروپوە خاوەنی‮ ‬دوو ئەلبوومی‮ ‬میوزیكە بە ناوەكانی‮ ‬گوڵەكانی‮ ‬پرچی‮ ‬حەبیبە و‮ ‬زەرگوڵ‮.‬

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.