Erbil 38°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 21:57

فیلمه‌ پالێوراوه‌کانی خه‌ڵاتی ئۆسکاری ئه‌مساڵ

لە هۆڵی " دۆلبی" سازدەکرێت کە جێگای 3400 کەسی تێدا دەبێتەوە
کوردستان TV
100%


به‌یانی 25ی شوبات ئاهەنگی خولی 91هەمین دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار لە لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

ئه‌م ئاهه‌نگه‌  لە هۆڵی " دۆلبی" کە لەساڵی 2001 دروستکراوە سازدەکرێت کە جێگای 3400 کەسی تێدا دەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی رابردوو مەراسیمەکە پێشکەشکاری سەرەکی تێدا نابێت كه‌ جاری پێنجه‌مه‌ ئه‌مه‌ رووده‌دات . 

خه‌ڵاتی ئۆسكار جۆراوجۆرن و ساڵانە دەبەخشرێت بە باشترینەکانی سینەما، بەڵام خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەستێرەکانی سینەما جیاوازە و تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونکە بۆ هەر توانایەک تەنها یەک خەڵات پێشکەشدەکرێت.

پاڵێوراوانی باشترین ئەکتەری سەرەکی  ژن و پیاو  بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكاری 2019 ئه‌مانه‌ن " كریستیان بیل ، رامی مالك ، ویلیام دیڤۆ ، برادلی كوپه‌ر ، ڤیگۆمۆرتینسینگن ، ئۆلیڤیا كۆڵمان ، له‌یدی گاگا ، میلیسا ، یالیتیزا ئاباریسو و  گلین كلۆز" .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.