Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 13:04

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە گەنجێک کردبوو

لەڕێگەی هاكەوە چۆتە ناوماسنجەری فەیسبووكەكەیەوە
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌ گه‌نجێك كردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی‌  هاتووه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ 24-2-2019 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە گەنجێك كردبوو.

هاوڵاتی (ن ، م ، ع ) لەدایكبووی 1998 ،پیشەخوێندكار ، سكاڵای لەدژی كەسێكی نەناسراو تۆماركرد كە لەڕێگەی هاكەوە چۆتە ناوماسنجەری فەیسبووكەكەیەوەو وێنەكانی ناوی بردووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی دەكات ئەگەر بڕی دوو هەزار دۆلار(2000$ ) ی پێنەدات.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر ئێوارەی ئەمڕۆ و لە سنوری قەزای سەید سادق توانراتۆمەتبار (س ، ع ، م ) لەدایكبووی 2000 ، دانیشتوی سەید سادق ،لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی‌ ده‌شڵێت لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای ژمارە 6ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا ، لەكاتی دەستگیركردنیشی سەرجەم وێنەكان دەستی بەسەرداگیراوە كە بەنیاز بووە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی بكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.