له‌شارى شه‌رم شێخى میسر به به‌شداربوونى شاندى باڵاى 50 وڵات كاره‌كانى لووتكه‌ى ئه‌وروپى عه‌ره‌بى به ناونیشانى"به سه‌قامگیریمان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین" ده‌ستى پێ كرد.
ئه‌م كۆنگره‌یه كه نوێنه‌رانى 21 وڵاتى عه‌ره‌بى و 28 وڵاتى ئه‌وروپى له‌سه‌ر ئاستى باڵاى تێیدا به‌شدارن، دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره‌كه دۆناڵد تۆسكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا باسى له هاوئاهه‌نگى نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى كرد و گوتى "نزیك جوگرافیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى وا ده‌خوازێ كه هاوكاریمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر زیاتر بێت بۆئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى كێشه‌كان ببینه‌وه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیشى گوتى "ئێمه و وڵاتانى عه‌ره‌بى له ئه‌ركى قورسى ئاواره و په‌نابه‌ران هاوبه‌شین".
سه‌رۆكى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بیش له وتارێكدا باسى له‌وه كرد جموجۆڵى هه‌ر یه‌كه له توركیا و ئێران كێشه بۆ ناوچه‌كه دروست ده‌كه‌ن.
جیا له‌م به‌رپرسه عه‌ره‌بییه شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیزى شاى سعوودیه‌یش داواى كرد وڵاتانى به‌شداربوو له كۆنگره‌كه به‌ره‌نگارى جموجۆڵه‌كانى ئێران ببنه‌وه.
بڕیاره له‌م كۆنگره‌یه چه‌ندان دۆسیه‌ى هاوبه‌شى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى باس بكرێت له‌وانه بازرگانى و وه‌به‌رهێنان، كۆچ، تیرۆر، كێشه‌كانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.