له گه‌ڕی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیادا، په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی له بازنه‌ی ته‌كیرداغ، مسته‌فا شه‌نتۆپ به كۆی ٣٣٦ ده‌نگ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.
له گه‌ڕی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا، شه‌نتۆپ به ٣٣٦ ده‌نگ توانی زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی توركیا، ده‌بێ له‌ماوه‌ی 10 رۆژ له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت، به‌مه‌ش رۆژی 28ی شوبات دوا رۆژ ده‌بێت.
ئاكپارتی خاوه‌ن 291 كورسی و مه‌هه‌په‌ش كه پشتیوانی ئاكپارتییه و به‌ربژێری نییه 49 كورسی هه‌یه كه ده‌كاته 340 كورسی و ده‌نگه‌كانیان به‌سه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له گه‌ڕی سێیه‌می دانیشتنه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.