Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:22

هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا ئۆپراسیۆن لە سووریا ئەنجام دەدەن

لە 2015 پەرلەمانی بەریتانیا ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی بۆ سووریا ڕەتكردۆتەوە
هێزە تایبەتەكانی بەریتانیا ئۆپراسیۆن لە سووریا ئەنجام دەدەن
کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە  كە هێزە تایبەتەكانی بەریتانی بەشداریان لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی دژ بە داعش لە سووریا كردووە، ئەمەش پێچەوانەی بڕیاری پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە كە بەشداری سەربازانی بەریتانیا لە شەڕی سووریای بە هەموو جۆرێك قەدەغەكردبوو.

بەپێی رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی كە داوای لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا كردووە كە زانیاری تەواو لەسەر كوشتنی میت تۆنرۆی ئەفسەر لە هێزی ئاسمانی تایبەتی بەریتانیا بە ڕۆژنامەكە بدەن، كە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو لەگەڵ سەربازانی ئەمەریكا كوژرا.

لە وەڵامدا وەزرەتی بەرگری بەریتانیا روونیكردۆتەوە كە چەند یەكەیەكی سەربازی بەریتانیا كە هێزی چەكداری تایبەتیشیان تێدا بووە، لەگەڵ هێزی وڵاتانی دیكە لە سەنگەرەكانی جەنگبوون و كاریان بۆ لەناوبردنی چەكدارانی داعش كردووە.

راشیگەیاند كە ئەو هێزانەی بەریتانیا لەگەڵ یەكەی دەلتا و هێزەكانی دەریایی ئەمەریكا كاریان كردووە و بە هەماهەنگی ئۆپراسیۆنی تایبەتیان ئەنجام داوە، كە ژمارەیان 20 سەربازی بەریتانی بووە.
 

شایانی باسە لە 2015 پەرلەمانی بەریتانیا ئەنجامدانی هەر ئۆپراسیۆنێك و ناردنی سەربازانی بەریتانیای بۆ سووریا ڕەتكردۆتەوە و تەنیا دەسەڵاتی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بە حكوومەتی ولاتەكەی داوە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.