له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت ، دره‌نگانى شه‌وی رابردوو له فلكه‌ی ئه‌ندازیارانی ناو شاری كه‌لار رووداوێكی پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی مازدا سالۆن و فۆرد ئیكسپلۆره‌ر روویدا، كه به‌هۆی خێرایی زیاده‌وه به‌یه‌كیانداداوه، دواتر له ئۆتۆمبێلێكی تریان داوه كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه وه‌ستاوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه پێنج كه‌س بریندار بوون كه هه‌ردوو شۆفێر و 3 سه‌رنشینی مازداكه‌ن، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراون به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی جاره‌سه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ،تیمه‌كانى هاتوچۆ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له چۆنیه‌تی روودانی رووداوه‌كه.


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.