كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رۆك كۆماری داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كان بباته‌وه كار ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران .
ئیلیزابت وارن كه یه‌ك له دیارترین كاندیده‌كانی دیموكراته‌كانه، به ركابه‌ری سه‌ره‌كی دۆناڵد تره‌مپ داده‌نرێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020 دا .
وارن له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بباته‌وه كار ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ نێو رێكهتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، به مه‌رجێك تاران به ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ند بمێنێته‌وه .
ئیلیزابت وارن هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گوایه رێكاره‌كانی ئه‌مریكا له دژی ئێران، بۆ ده‌ست پێرانهگهیشتنیان به چه‌كی ئه‌تۆمی، كاریگه‌ریان هه‌بووه و گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئێران به‌م شێوه‌یه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بمێنێته‌وه، له دوای ده‌رچوونم بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ئه‌وا پاڵپشتی له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌م .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.