له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و پێنجی خولی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی لیڤانتی و ریال مه‌درید رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه
یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید به‌كۆتاهات به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی چل‌و سێی یانه‌ی ریال مه‌درید دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می ڤار لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا، كه‌ریم بنزیما هێرشبه‌ری یانه‌ی شاهانه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه و ئه‌م گێمه به‌گۆلێك به‌قازانجی ریال مه‌درید به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی لیڤانتی به‌چری هێرشیان ده‌برده سه‌ر گۆڵی یانه‌ی ریال مه‌درید تا له‌خوله‌كی شه‌ست رۆجر مارتی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ لیڤانتی تۆماركرد
له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی ریال مه‌درید چاویان له‌گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌بوو تا له‌هێرشێكدا جارێكی دیكه لێدانی سزایان به‌ده‌ست هێناو گاریس بیل گۆلی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی قه‌لای شاهانه به‌كۆتاهاتوو كۆی خاڵه‌كانیشی بووه چلوهه‌شت خاڵ له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.