له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئیمامێكی فه‌تۆ له وه‌زاره‌تی بازرگانی و 100 سه‌رباز له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی ده‌ركرد كه 67یان هێشتا له‌سه‌ر كارن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 101 كه‌س له ئیمامانی رێكخراوه‌كه ده‌ركراوه كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی جێگیر و ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیان به‌ستووه. ئه‌و كه‌سانه‌ش بریتین له؛ رائیدێك، سێ نه‌قیب، 43 ملازم یه‌ك، سێ ملازم دوو و 50 ئه‌فسه‌ری پله‌دار له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه كه له وه‌زاره‌تی بازرگانی كارمه‌نده و ئیمامی مه‌حره‌می رێكخراوه‌كه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه 67 كه‌س له سه‌ربازه‌كان هێشتا له‌سه‌ر كارن، كاری ئیداری له‌باره‌ی 33یانه‌وه جێبه‌جێ كراوه و كاره‌كانی ده‌ستگیركردنیش له لایه‌ن هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌و درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.