له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى شه‌پۆلێكى باران و به‌فربارینه‌وه پێشبینییه‌كانى خۆى راگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت له ئێواره‌ى سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكى باران بارین به‌شێك له ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه و رۆژى چوار شه‌ممه كاریگه‌رى شه‌پۆلى باران بارینه‌كه چالاكتر ده‌بێت و له هه‌ندێك كاتدا له ناوچه شاخاوییه‌كان لێزمه باران و هه‌وره تریشقه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ى كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه‌دا پله‌كانى گه‌رما 3 – 6 پله روو له نزم بوونه‌وه ده‌كات و پێشبینى به‌فربارینیش ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كاندا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه تاوه‌كو ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 1 ى 3 ى 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.