سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور واز له چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت ئه‌وا ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هێزه‌كانی ئابووریی جیهان.
تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆریای باكوور خاوه‌ن توانایه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه له هه‌ر وڵاتێكی دیكه، باسی له‌و لووتكه‌یه‌ش كرد كه له ڤیێتنام له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون ئه‌نجامی ده‌دات.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "هه‌ردووكمان چاوه‌ڕوانی درێژه‌پێدانی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ین كه له لووتكه‌ی یه‌كه‌م له سینگاپور هاته ئاراوه. سه‌رۆك كیم ره‌نگه له هه‌مووان باشتر بزانێت كه وڵاته‌كه‌ی به‌بێ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌خێرایی ببێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هێزه ئابوورییه‌كان. له سایه‌ی پێگه، گه‌ل و ئه‌وه‌وه زیاد له هه‌ر وڵاتێكی دیكه خاوه‌ن توانایه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه".
دۆناڵد ترەمپ لە میانی بەشداریکردنی لە چالاکییەکدا رایگەیاند کە پەیوەندیەکی زۆر زۆر باشی لەگەڵ کیم دروستکردووە و دووپاتیشی کردەوە کە ئەوان لەبارەی داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوورەوە پەلە ناکەن.
لەم نێوەندەدا کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم لە ٢٧-٢٨ی شوبات لە ڤیێتنام لە رێوشوێنێکی ئەمنی تونددا بەڕێوەدەچێت.
یاریدەدەری وەزیر دەرەوەی ڤیێتنام، لی هوای ترەنگ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "رێوشوێنی ئەمنی بۆ ئاستی باڵا بەرزدەکرێتەوە"، هاوکات وەزیری راگەیاندنی ڤیێتنام، نگویەن مانهونگ لەبەرامبەر هاتنی سێ هەزار رۆژنامەنووس لە ٤٠ وڵاتی جیاوە بۆ ڤیێتنام گوتی: "دەتوانن وەک ئەندامێکی خێزانەکانیان متمانە بکەن".
ترەمپ و کیم بۆ یەکەم جار لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨‌دا لە لووتکەی سینگاپور پێکەوە کۆبوونەوە و ریککەوتنێکیان واژوو کردبوو.
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.