ئۆمێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پارتی له‌و باوه‌ره بوو كه جگه له به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن به پێی رێكه‌وتن ئه‌ندامه‌كانی هه‌میشه‌ییه‌كانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری بكرێن، به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه سه‌ری نه‌گرت، بۆیه سبه‌ی دیاریكردنی لێژنه‌كانی په‌رله‌مان، به پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
هاوكات عه‌بدولسلام دۆله‌مه‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: 15 لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كه سبه‌ی بریاریان له‌باره‌وه ده‌درێـت كه به سیسته‌می سانتلیگۆ ده‌بێت و به‌ركه‌وتی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته بنه‌ما و لێژنه‌ی كاروباری یاساییش یه‌كه‌م لێژنه ده‌بێـت كه ده‌نگی له‌باره‌وه ده‌درێت.
هاوكات عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: لێژنه‌ی یاسایی رۆحی كاری په‌رله‌مانه و به‌بێ ئه‌و لیژنه‌یه، هیچ كارێكی په‌رله‌مان رایی ناكرێت، گوتیشی: پیویسته سه‌رجه‌م فراكسیۆنه براوه‌كان له‌و لێژنانه بونیان بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.