مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهیامێكدا سهرهخۆشی له خانەوادەی خوالێخۆشبوو فەوزی ئەتروشی كرد و ئهمهش دهقهكهیهتی:
بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر فەوزی ئەتروشی، دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنوس، تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی، خوالێخۆشبوو(فەوزی ئەتروشی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.
هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (فەوزی ئەتروشی) تێكۆشەر و رۆشنبیر و كادیرێكی دێرینی پارتیمان بوو، چەندین بەرپرسیاریەتی لەبواری رێکخستن و پەیوەندییەکان و ئیداری دڵسۆزانە راپەڕاندووە و ھاوکات لە بواری راگەیاندن رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە و لە رێی وتار و نوسینەکانیەوە خزمەتێكی زۆری كولتور و رۆشنبیری كوردی كردووە و لەو كاروانەی كاركردنیشیدا چەندین بەرپرسیاریەتی بەجێ گەیاندووە.
كۆچی دوایی ئەو کادیر و رۆشنبیر و نووسەرە مایەی زیانێكی گەورەیە، هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و هاوپیشەکانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بەهەشتی بەرین بێت.
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.