ن/فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له كوردستاندا هونه‌ری موزیك و گۆرانی مێژووێكی دووریان هه‌یه و هه‌ر له ته‌كیه و خانه‌قاكانه‌وه بگره كه به ئامێری ده‌ف و گوتنی سروودی ئایینی و په‌سن و سه‌نا، تا ناو مه‌زرا و پاوانه‌كان، كه جووتیار و شوانكاره‌ی كورد به شمشاڵ و دووزه‌له و دواتریش خه‌ڵكی به‌هره‌مه‌ند و ئاره‌زوومه‌ندی بواره‌كه ده‌ستیان بۆ ئامێره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ته‌مبوور و عود برد و له‌گه‌ڵ شه‌ماڵی سه‌ران و شنه‌بای سافی ده‌شتوده‌ر، تێكه‌ڵی ئاواز و ده‌نگی ڕه‌سه‌نی ده‌نگبێژه میلییه‌كانیان كرد و بناخه‌یه‌كی پته‌وی ڕه‌سه‌ن و خۆماڵیانه‌یان بۆ ئه‌و هونه‌ر داڕشت.
قۆناغ دوای قۆناغ هونه‌رمه‌ند و گرووپی میللی و ئه‌كادیمی ده‌ركه‌وتن و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر له زیادبووندان. یه‌كێك له‌و تیپه هونه‌رییانه، كه ساڵانێك به‌ر له ئێستا له ساڵی 1998 له شاری هه‌ولێر دامه‌زرا، (گرووپی موزیكی نالی) بوو، كه به میلیدۆیی كوردانه و ڕه‌سه‌نایه‌تی كاری و به‌رهه‌می ناوازه‌یان له بواری موزیك و گۆرانی پێشكه‌ش كرد و تا ساڵی 2012 دوو ئه‌لبوومی موزیك و گۆرانیی تایبه‌ت به خۆیان به‌رهه‌م هێنا، وێڕای به‌شداریكردنیان له چه‌ندین بۆنه و فیستیڤاڵ و چالاكیی هونه‌ری له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. به‌ڵام له ساڵی 2012 و به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هات، له گه‌مارۆی ئابووری عێراق به‌سه‌ر كوردستان و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش، ئه‌و گرووپه هونه‌رییه، وه‌ك زۆر پڕۆژه‌ی دیكه له كاركردن وه‌ستان. وا ئێستا و دوای 7 ساڵ وه‌ستان و دابڕان، بۆ جارێكی دیكه و به گوڕ و تین و توانایه‌كی دیكه و به هه‌ناسه‌یه‌كی تازه‌وه، له وه‌رزێكی نوێی كاره‌وه هاتوونه‌ته‌وه مه‌یدان و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بیست و یه‌ك ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ ده‌ستیان پێكرد و به‌ر له حه‌وت ساڵ تیایدا پشوویان دا، درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه و ڕێبازی ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرنه‌وه.
ئێمه به‌م هه‌نگاو و هه‌وڵوێسته نوێیه‌ی گرووپی نالی دڵخۆش و ئاسووده‌ین و دڵنیاشین ئه‌م هاتنه‌وه‌یان ته‌كانێكی باشتر به به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانیان ده‌دا و له‌لای خۆشمانه‌وه هیچ درێغییه‌ك بۆ هه‌ر هاوكاری و پاڵپشتییه‌ك لێیان ناكه‌ین. ئومێدیش ده‌كه‌ین، هه‌موو ئه‌و پڕۆژه هونه‌ری و كولتوورییانه‌ی كه به هۆكاری جیاجیاوه وچانیان دا و ڕاوه‌ستان، دیسان بێنه‌وه مه‌یدان و توانا و به‌رهه‌كانیان له خزمه‌ت به كولتوور و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی درێژه پێ بده‌ن و سیمایه‌كی جوانتر وه‌به‌ر هونه‌ردا بكه‌نه‌وه، چونكه هه‌موو ئه‌مانه، هه‌ر هونه‌رمه‌نه‌د و هه‌ر گرووپێك، تاك تاك و ده‌سته‌جه‌مع، كار و به‌رهه‌میان، به‌تایبه‌ت كه به چوارچێوه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كورده‌وارییه‌وه‌یان سه‌رچاوه گرتبێ، له خزمه‌ت تێكڕای هونه‌ر و كولتووری گه‌له‌كه‌ماندایه و دووباره‌شی ده‌كه‌مه‌وه، ئێمه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و به‌تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، ده‌بینه چه‌تری هه‌مووان و ئه‌وه‌نده‌ی له تواماندا بێ هاوكار و پشتیوانیان ده‌بین. به‌خێر بێیه‌وه (نالی) بۆ ناو دونیای جوانیی هونه‌ر و موزیك، به‌خێر بێیه‌وه بۆ وه‌رزی نوێی كار و به‌خشش.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.