Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:40

پیشانگه‌ی شێوه‌کاری بۆ قوتابخانه‌کانی هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌

كاتژمێر (10) به‌یانی له‌ هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌ قوتابخانه‌ی خه‌باتی كچان
کوردستان TV
100%

سبه‌ی سێشه‌مه‌ 26/2/2019 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر چالاكی قوتابخانه‌كان پیشانگه‌ی شێوه‌كاری بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

له‌م پێشانگه‌یه‌دا چه‌ندین كاری قوتابیان نمایش ده‌كرێت له‌ كۆتاییدا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قوتابخانه‌ به‌شداربووه‌كان ده‌كرێت.

شایانی باسه‌ پیشانگایه‌كه‌ كاتژمێر (10) به‌یانی له‌ هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌ قوتابخانه‌ی خه‌باتی كچان ده‌كرێته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.