Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:19

گێڕی N یان P کامیان گونجاوه‌ به‌پێی جۆری وه‌ستان؟

جوڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌وه‌ستێنێت
کوردستان TV
100%


مامۆستایه‌كی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان چه‌ند به‌راوردكارییه‌كی له‌سه‌ر گێڕ له‌حاڵی (p و n) باسكردوه‌، كه‌ له‌ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیكدا هه‌یه‌.

ئه‌ندازیار(دانا كه‌ریم) مامۆستای په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك ده‌زانین هه‌ركاتێك گێڕ له‌سه‌ر N یان P بێت ئه‌وه‌ وزه‌ی دروستبوو له‌مه‌كینه‌وه‌ ناگوێزرێته‌وه‌ بۆ گێڕ، به‌ڵام جیاوازیان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌گێڕی N جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌بێت ئه‌گه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كی كاربكاته‌ سه‌ری، به‌ڵام له‌كاتی گێڕی (P) دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌هیچ جۆرێك جوڵه‌ی نابێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی قوفڵبونی گێڕ له‌لایه‌ن پارچه‌ ئاسنێكی تایبه‌ته‌وه‌، كه‌ جوڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌وه‌ستێنێت.

وتیشی:"هه‌ندێكجار له‌وه‌ستاندا، گێڕ له‌سه‌ر P داده‌نرێت له‌كاتی گۆڕینی بۆ گێڕه‌كانی تر ده‌نگێكی لێ به‌رزده‌بێته‌وه‌و ته‌كانێك ده‌دات هۆكاری ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی هاندبرێك ڕابكێشرێت خراوه‌ته‌ گێڕی P بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌ باشتروایه‌ له‌پاش وه‌ستان هاندبرێك ڕابكێشرێت، كه‌ دڵنیابویته‌وه‌ له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ جوڵه‌ی نه‌ماوه‌ ئینجا گێڕه‌كه‌ بۆ P بگۆڕه‌، له‌ترافیك یان وه‌ستانی كاتیدا باشتروایه‌ ئۆتۆمبێله‌كان له‌گێڕی (N) دابنێین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بیرت نه‌چێت هاندبرێك ڕابكێشی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئاگات لێ نه‌بێت له‌وانه‌یه‌ ئۆتۆمبێل بۆ پێش یان دوابڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستت به‌ته‌واتی بوه‌ستی ئه‌وكات گێڕی (p) به‌كاربێنه‌".

ئه‌ندازیار دانا كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ p وه‌ستاندو جوڵه‌یه‌كی كه‌می هه‌بوو بۆ پێش یان دوا ئه‌وا ئه‌گه‌ری شكانی ددانی گێڕی هه‌یه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌شكانی گێڕ باشتروایه‌ ته‌نها له‌كاتی پێویستدا گێڕ بگۆڕیت نه‌ك هه‌ندێك شۆفێر له‌وه‌ستانی ترافیكدا له‌ (D)یه‌وه‌ ده‌یبات بۆ (P) به‌سه‌ر گێڕی (N و R)دا تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌ ئه‌وه‌ش زیانی بۆ دانه‌كانی گێڕ هه‌یه‌.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.