سێرگی لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێت به ته‌واوه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی جیهان بكات كه له پێشكه‌وتندان و گوتی: "ته‌نانه‌ت ئه‌نجامدانی ریفۆرمێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا دره‌نگ كه‌وتووه، چونكه توانای نوێنه‌رایه‌تییكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی نییه كه له هه‌ریه‌ك له ئاسیا، ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین له پێشكه‌وتندان.
گوتیشی: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له زۆر بابه‌تدا "ده‌ستی به كڵاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه گرتووه" و گوتی: "چیتر باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له جیهاندا درووستبوونی جیهانێكی نوێی فره جه‌مسه‌ر ده‌ستیپێكردووه. زه‌مینه‌ی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌مریكا هه‌موو شتێك پارچه پارچه ده‌كات. ده‌كرێت هه‌ندێك له پێشهاته‌كانی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئۆراسیا وه‌ك چوونه‌وه نێو قاوغه‌كه‌ی خۆی، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت. ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌ك هه‌نگاو كه پڕۆسه‌یه‌كی گشتگیر ده‌ست پێ بكات، بهاوێژین.
سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌شكرد كه وڵاتانی خۆرئاوا له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه هه‌نگاوی پێویستیان نه‌هاویشتووه و رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی كه لیبیای بۆردومانكرد و كردییه كونێكی ره‌ش، ئێمه نیین. ئێستاش په‌یوه‌ست به چالاكییه تیرۆریستییه‌كان، هه‌ڵاتن به‌ره‌و باكوور بوونی هه‌یه. هه‌ربۆیه ئێمه پێشنیاز ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانی ئه‌م دۆخه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گرنگیی به بابه‌ته‌كه بده‌ن"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.