یانه‌ی ڕیال مه‌درید بێ پشوودان ده‌ستی به ئاماده‌كاری كرد بۆ دوو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كلاسیكۆ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنای ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا‌و هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌می لالیگا كه له بیستوحه‌وتی ئه‌م مانگه‌و دووی مانگی داهاتوو له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئیسكۆ ئه‌لاركۆن یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی شاهانه دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه ڕیزی یانه‌ی شاهانه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقی به كۆمه‌ڵی تیپه‌كه‌ی كرد
ئه‌مه‌ش دڵنه‌وایی به سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ده‌دات تا له هه‌ردوو یاری كلاسیكۆدا سوود له تواناكانی یاریزانه‌كه وه‌ربگرێت، هاوكات یاریزان ماركۆس یۆریێنتی هێشتا پێكانی چاك نه‌بۆته‌وه‌و به‌شداری له مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كان نه‌كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.