زیادبوون و كه‌له‌كه‌بوونی پارچه له‌سه‌ر دیوارى خوێنبه‌ر به تێپه‌ڕبوونى كات خوێنبه‌ره‌كان ته‌سك ده‌كاته‌وه و به‌ره‌و نه‌خۆشیه‌ك ده‌مانبات ناوى ره‌قبوونى خوینبه‌ره‌كانه (Arteriosclerosis).
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى پزیشكى ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌رى خێرا نییه بۆ تواندنه‌وه‌ى ئه‌و پارچانه‌ى كه له‌سه‌ر دیوارى خوێنبه‌ره‌كان كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام كه‌سه‌كان ده‌توانن كلیلى ته‌ندروستى ژیانى خۆیان به‌ده‌ستى خۆیان دابێت به گۆڕینى شێوازى خواردن رێگا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بگرن و ته‌ندروستیى دڵیشیان باشتر بكه‌ن.
كه‌له‌كه‌بوونی نێو خوێنبه‌ر تێكه‌ڵێكه له چه‌ورى، كالسیۆم، كۆلیسترۆل و پاشماوه‌ى خانه‌كانه له له‌ش، ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه ده‌توانێت به دیواره‌كانى خوێنبه‌ره‌كان بنووسێت و بۆڕى خوێن ته‌سك ده‌كاته‌وه یان ده‌یگرێت، ئه‌وه‌ش رێگرى له خوێنى تازه ده‌كات بۆ گه‌یشتن به به‌شه‌كانى له‌ش ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى مه‌ترسى كه‌سه‌كان له تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵ، شكستى دڵ یان جه‌ڵته‌ى مێشك.
چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ یارمه‌تیدان له گیرانى خوێنبه‌ره‌كان كه ئێمه ده‌توانین ئه‌نجامى بده‌ین و ببینه هۆى ئه‌و مه‌ترسییه كوشنده‌یه‌ى سه‌ر ته‌ندروستى خۆمان وه‌كو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
قه‌ڵه‌وى.
ڕێجیمێكى ناته‌ندروست ده‌وڵه‌مه‌ند له چه‌وریى تێركراو و تێرنه‌كراوه‌كان.
به‌رزى فشارى خوێن.
به‌رزى ئاستى كۆلیسترول.
به‌رگریى ئینسۆلین و شه‌كره.
نوبوونى چاڵاكیكى جه‌سته‌یى ( وه‌رزش ).
جگه‌ره‌كێشان.
خۆشبه‌ختانه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكرێت به ڕێگاى سروشتى ته‌واو به یارمه‌تى و په‌یڕه‌ویى خۆراكى ته‌ندروست وه‌ك:
سیر: خواردنى سیر كۆلیسترۆل و فشارى خوین نزم ده‌كاته‌وه و سیسته‌مى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات.
سێ‌و و لیمۆى هیندى ( گریبفروت ): ئه‌م میوانه ده‌وڵه‌مه‌ندن له پێكتین "كه كۆلیسترۆل نزم ده‌كاته‌وه"، له كاتێكدا ئاستى به‌رزى كانزایى مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
گوێز: مه‌ترسى جۆرى دووهه‌مى شه‌كره و تووش بوون به نه‌خۆشى دڵ و فشارى خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
زه‌رده‌چه‌وه (كوركوم): پێكهاته‌ى چاڵاكى زه‌رده‌چه‌وه، كارى ناوه‌وه‌ى بۆڕییه‌كانى خوێن به‌هێز ده‌كات و فشارى خوێن ڕێك ده‌خات، خوێن مه‌یین، فشارى خوێن و كردارى گرنگى دیكه.
سپێناخ: خواردنى سپێناخ ده‌وڵه‌مه‌نده له پۆتاسیۆم، ڤیتامین سى، كه‌ى و ئه‌ى و ئاسن و ترشى فۆلیك هه‌روه‌ها خۆراكى نیترات كه پشتگیرى له به‌رهه‌مهێنانى ئوكسیدى ئازۆتى (ئین ئو ) ده‌كات كه فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
ڕۆنى زه‌یتون: ده‌وڵه‌مه‌نده به ( Oleocantha )، دژه ئۆكسیدى سروشتى كه یارمه‌تى ته‌ندروستى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن ده‌دات.
كاڵه‌ك و میوه‌ى كیوى: ئه‌م میوانه هیچ كۆلیسترۆلى تێدا نییه و شوێنماییه‌كان كه له دیوارى خوێنبه‌ر كۆده‌بێته‌وه كه‌میان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وان له‌ڕاستیدا تواناى له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن و له‌جیاتى ئه‌و چه‌وریه‌ى كۆده‌بێته‌وه له بۆرێى خوێن، ده‌یگۆڕێت بۆ وزه، به‌رزى پۆتاسیۆمى كاڵه‌ك فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی ئارامكردنه‌وه‌و پاكردنه‌وه‌ى ناو خوێنبه‌ره‌كان ده‌كات.
ڕۆنى ماسى: سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده له ترشى و چه‌ورى ئۆمیگا 3یه كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌وكردن ده‌كات و بیركردنه‌وه به‌هێز ده‌كات، سه‌وزه خۆره‌كان ده‌بێت ڕووه‌ك و ناوكه‌ى ئه‌و ڕووه‌كانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن له ئومیگا 3 له خواردنه‌كانیان زیاد بكه‌ن وه‌كو گوێز، كه‌تان و ناوكى شیا "Seeds Chia"، ڕووه‌كى "hemp" و تۆوى كووله‌كه.
ترێ سوور و تووه‌كان وه‌ك (شاتوو، چیلیك، توو)
تووه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به ( Flavondios ) كه دژه ئۆكسیدن كه فشارى ئۆكساندن كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها رَیگرى له پێكهێنانى كه‌له‌كبوونى شوێنمایى ناو خوێنبه‌ر ده‌كات.
هه‌نار: ڕى ده‌گرێت له زیادبوونى شوێنمایى ناو خوێنبه‌ر و به‌شێوه‌یه‌كى سرووشتى فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
شۆفان: ده‌وڵه‌مه‌نده له‌و ڕیشاڵانه‌ى كه تواناى تواوه‌یان هه‌یه، بۆیه ئه‌وان ئاستى كۆلیسترۆل كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و به‌م جۆره ڕێ له گرتنى خوێنبه‌ر ده‌گرێت.
ته‌ماته: خواردنێكه مه‌ترسى گرتنى خوێنبه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه و به‌هۆى بوونى كارۆته‌نۆیدسى ڕووه‌كى و لایكۆبین كۆلیسترۆل له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێده‌گرێت له ئاوێته‌بوونى كۆلیسترۆلى خراپ.
چای سه‌وز: چای سه‌وز پڕه له ( Flavonoids )، پشتگیرى له ته‌ندروستى دڵ ده‌كات و مه‌ترسیى گیرانى خوێنبه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه.
جێى بوه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕاى به‌كارهێنانى ئه‌م خۆراكانه، ده‌بێت فشار و دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر خۆت كه‌م كه‌یته‌وه و به به‌رده‌وامى ڕاهێنان و وه‌رزش ئه‌نجام بده‌یت.
سه‌رچاوه: له (com.theheartysoul) وه‌رگیراوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.