Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 11:16

سوپای تورکیا چەند شوێنێکیان لەدەڤەری سیدەکان تۆپباران کرد

به‌بیانووی هه‌بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%


پ- مه‌هدی داود..  تۆپخانه‌كانی توركیا بۆ جارێكی دیكه‌ سنووری هه‌رێمی كوردستانیان، به‌بیانووی هه‌بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ تۆپباران ده‌كات.

درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكە فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بەبیانووی هەبوونی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە هەریەك لە دۆڵی بێسنۆك و گەرویی سێگركایان بەرزایەكانی هەنداوی گوندەكانی لێلكان و بزینەو گوڕەشایان بۆردومان كرد.

جەعفەر سولێمان موختاری گوندی بوزینە بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند: كە شەوانە بەردەوام فڕۆكەو هەلی كۆپتەرو تۆپخانەكانی توركیا بەرزایەكانی ناوچەكەو دەوروبەری گوندەكانیان بۆدوومان دەكەن كە بۆتە مایەیی ترس و بێزانی دانیشتوانی گوندو ئاوایەكانی ناوچەكە، هەروەها موختاری گوندی بوزینە گوتیشی: لەئەنجامی تۆپباران و بۆردومانی شەوی ڕابردووی سوپایی توركیا گولە تۆپێك لە نێو گوڕەشان كەوتوتەوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.