سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن بووه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 26-2-2019، له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و تیایدا رایگه‌یاند، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كردبوو پێش كۆبوونه‌وه‌كه رێكبكه‌ون.
هه‌روه‌ها گوتی، بێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی، په‌رله‌مان نه‌یده‌توانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجام بدات.
ئومێد خۆشناو دووپاتی كرده‌وه به پێی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن پێنج ئه‌ندام به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وتن، به‌ڵام بۆ له‌به‌رچاوگرتنی مافی پێكهاته‌كان به رێككه‌وتن ئاماده‌بوون ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش بۆ پێكهاته‌كان بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت گوایه له ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌ی یاسایی یه‌كگرتوو سزادرابێت راست نییه، ده‌بوو براده‌رانی یه‌كگرتوو ئه‌و بابه‌ته باس نه‌كه‌ن، چونكه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو خۆی نامه‌یه‌كی پێشكه‌شكردووه و داواكردووه فراكسیۆنه‌كان واز له ته‌وافق بیهێن و به‌پێی ژماره‌ی كورسی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی دیاری بكرێن.
ئومێد خۆشناو جەختی لەوە کردەوە، کە لە دیاریکردنی ئەندامانی لێژنەی یاسایی، فراکسیۆنی پارتی سازشی لە مافی خۆی کردووە و هیچ فراکسیۆنێکی سزا نەداوە و هەوڵ دەدەن لە لێژنەکانی دیکەی پەرلەمان، قەرەبووی ئەو لایەنانە بکەنەوە، کە پێیان وایە مافیان خوراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.