یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و خۆشحاڵیی خۆی به‌كاراكردنی په‌رله‌مان و بوونی ئافره‌ت له‌و پۆسته سیادییانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له خاتوو كلاریس پاستوری، به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیدارێكدا كلاریس پاستوری، به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و خۆشحاڵیی خۆی به‌كاراكردنی په‌رله‌مان و بوونی ئافره‌ت له‌و پۆسته سیادییانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵین كه ده‌بینین په‌رله‌مانی كوردستان كارایه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراون و له‌ئیستادا ده‌ستكراوه به‌دانانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و بوونی ئافره‌تیش له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان گرنگه و نیشانه‌ی یه‌كسانی و دیموكراسیی ئه‌و هه‌رێمه‌یه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، پشتیوان و هاوكار ده‌بن له‌ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی له‌هه‌موو رێكارێكی دیموكراسییانه ده‌كه‌ن بۆ ئیداره‌دانی هه‌رێم و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی چاكسازیی گشتگیر‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رهێل ده‌بین .
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.ڤاڵا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی كلاریس پاستوری، به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كى له رێكاره یاساییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كان و دانانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان شیكرده‌وه و رایگه‌یاند: "ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خوازین سه‌رجه‌م ریكاره یاساییه‌كان به ڕێككه‌وتن و ته‌وافوق له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام بده‌ین و له ئێستاشدا چه‌ندین پڕۆژه یاسا له‌به‌رده‌ستمانه و چه‌ندین یاساش پێویستیی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هیوای خواست یه‌كێتیی ئه‌وروپا هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.