Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:31

نازدار جزیری ئەلبوومێکی تازه‌ی گۆرانی بڵاوده‌کاته‌وه‌

ده‌گه‌رێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

لە مانگی ئاداری داھاتوودا، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد " نازدار جزیری " ، نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

 ئه‌م گۆرانیبێژه‌ لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام  ، لە کاتی گوێگرتنی لە گۆرانییە نوێیەکەی خۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و ئاشكرایكردووه‌ كه‌  لە مانگی ئاداری داھاتوودا نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی خۆیبڵاو دەکاته‌وه‌ .

نازداری گۆرانیبێژ لە ساڵی  2018وە خەریکی کارکردنە بۆ گۆرانییەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی ، تا ئێستاش ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە ئایا ئەلبوومەکەی بە ناوی چی دەبێت، بڕیاریش وایە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە تازه‌كه‌ی بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان .

نازدار جزیری خەڵکی باکووری کوردستانە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ھاوسەرگیری کردووە و دایکی کچێکە بە ناوی کانی .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.