ئەمڕۆ سێشەممە هەریەک لە کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتنە هانۆی پایتەختی ڤێتنام.
کیم جۆن ئون چەند کاتژمێرێک پێش سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕێگەی شەمەندەفەرەوە گەیشت کە ماوەی دوو رۆژ و نیو له رێگادا بەردەوام بوو، دۆناڵد ترەمپیش لە ڕێگەی فڕۆکەوە کاتژمێر 9:00 شەو بە کاتی هانۆ گەیشتە پایتەختی ئەو وڵاتە.
له‌م باره‌وه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "تویته‌ر"، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند" گه‌یشتینه ڤیتنام و سوپاسى ئه‌و هه‌موو خه‌لكه ده‌كه‌ین كه له شارى هانۆى پێشوازیه‌كى گه‌وره‌یان لێكردین، كه ئاپۆرایه‌كى جه‌ماوه‌رى زۆر گه‌وره بوو، جێگه‌ى خۆشه‌ویستى بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.