Erbil 38°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 04:41

چۆن ده‌توانین که‌سایه‌تییه‌کی باش بۆ مندال دروستبکه‌ین ؟

چەند ڕستە و ئامۆژگارییەك رۆژانه‌ بیری منداله‌كه‌ت بخه‌وه‌
کوردستان TV
100%


 گومان له‌وه‌دا نییه‌ هەموو دایك و باوكێك ئارەزوو دەكەن منداڵەكەیان بە باشترین شێوە پەروەردە بكەن و لە داهاتوودا كەسێكی باش و سەركەوتووی لێدەربچێت.

ریگایه‌كی زۆر ساده‌ و سانا  كە كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر باش دروستكردنی كەسێتی منداڵ و بەهەمان شێوە مانەوەی ئەو منداڵە وەك كەسێكی تەندروست لەڕووی كۆمەڵایەتی و كەسییەوە لە داهاتو و گەورەبوونیدا، بەكارهێنانی چەند ڕستە و ئامۆژگارییەكە كە ڕۆژانە پێویستە بیری منداڵەكە بخرێتەوە و لەلایەن دایك و باوكییەوە گوێی لێبێت.

 یه‌كێك له‌ ریگاكان ئه‌وه‌یه‌ پێی بڵێیت تۆ زۆر نایابیت ، ئەمە وایان لێدەكات لە تەمەنێكی كەمەوە باوەڕیان بە خۆیان بێت ، هه‌روه‌ها وشه‌ی خۆشمدەوێیت به‌كاربهێنه‌ ، بۆ ئەوەی بزانن چەندە ڕەقیش بیت لەگەڵیان تۆ هەر خۆشت دەوێن .

فێری بەهاو ڕاستگۆییان بكە و متمانە بەخۆبوونیان بەرز بكەرەوە ، منداڵەكانت فێری گرنگیدان بەخۆداگرتن بكە تاوەك دەگەنە ئامانجەكانیان و هەموو هەوڵێكی بۆ بدەن ، با فێری ئەوە بن پشت بەخۆیان ببەستن به‌ ده‌ربرینی وشه‌ی ئەوە بڕیاری خۆتە .

فێریان بكە بڕیار بدەن لە تەمەنێكی كەمەوە ، بەڵام لە هەمان كاتدا نەرمیش بنوێنن ، سوپاسگوزار بە ، بە پێشاندانی ئەوەی تۆ سوپاسگوزاریت بەوەی هەتە منداڵەكەشت لەتۆوە فێردەبێت و هه‌روه‌ها فێری نەرمی و بەزەییان بكە لە كردارەكانیاندا .

فێریان بكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان رێك بێت  ، ئەمە شتێكی گرنگە لە منداڵییەوە فێری بن و بۆ گەورەیی لەگەڵیان بێت ، بۆ ئەوەی بزانن تۆ بەلاتەوە گرنگە چی ڕوویداوە و هەست بە پارێزراوی بكەن داوا له‌ مناڵه‌كه‌ت بكه‌ بكه‌ باسی ئه‌م رۆژه‌ت بۆبكات كه‌ به‌سه‌ری بردووه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.