ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 27 ى 2 ى 2019 له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، شه‌پۆلێكى باران بارین ده‌ستپێده‌كات و به‌فر و ته‌رزه‌ش ده‌بارێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، پێشبینى ده‌كرێت له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان باران ببارێت و ئاستى باران بارین له سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌رزده‌بێته‌وه بۆ سه‌روى 30 ملیم و له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ سه‌روى 60 ملیم، شه‌وى هه‌ینى كاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله كۆتایى دێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و ناوچانه‌ى مه‌ترسى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى زۆرى ئاوى هه‌یه بریتین له ناوچه‌كانى چۆمان و سۆران و قه‌ڵادزێ و حاجى ئۆمه‌ران و ئامێدى و كانى ماسى و رانیه و زاخۆ.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.