له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،
دوای بەدواداچوونی ورد پۆلیسی فریاکەوتنی 104ی کەلار لەبەرواری 21\2\ سێ هاوڵاتی بەهۆی مامەڵەکردن بەدراوی ساختەوە دەستگیر کرد کە دوو لەو تۆمەتبارانە ئیرانین و یەکیکی دیکەیان کوردەودانیشتووی قەزای کەلارە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوێنێ سێ شەمەش لەنێوبازاڕی کەلار بنکەی پۆلیسی کەلار چوارتۆمەتباری دیکە لەسەر مامەڵەکردن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکرد کەمەبلەغێک دراوی ساختەیان پێ بووە لەئێستادا تۆمەتباران کە حەوت تۆمەتبارن بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 281 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.