Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:32

کۆنگرێسی ئه‌مریکا بڕیارێکی دۆناڵد تره‌مپی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

ئێستا دیموكراته‌كان به‌ ته‌واوی به‌سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا زاڵن
كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه‌ زۆرینه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی دیموكراته‌كانه‌وه‌ پێكدێت و جیا له‌وه‌یش زیاتر له‌ 10 كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان چوونه‌ پاڵ دیموكراته‌كان و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی نیشتمانیان له‌ وڵات ڕه‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو ده‌بێت زۆرترین داهات كۆ بكرێته‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردنی دیوار له‌ سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك. 

ئێستا دیموكراته‌كان به‌ ته‌واوی به‌سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا زاڵن و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانیان هێ ئه‌وانه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ به‌ ده‌نگی به‌ڵێی 245 كۆنگرێسمان و 182 ده‌نگی نه‌خێری ئه‌ندامانی كۆنگرێس پڕۆژه‌ بڕیاری ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ وڵات ڕه‌تكرایه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌گه‌ر كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران پرۆژه‌كه‌ی ڕه‌ت بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا مافی ڤیتۆ به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو تره‌مپ ڤیتۆ به‌كار بهێنێت، دووباره‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆنگرێس و ئه‌مجاره‌ پێویستی به‌ ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆنگرێس ده‌بێت. 

هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ناڕه‌زایی 16 ویلایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و تانه‌یان له‌و بڕیاره‌دا و گوتیان تره‌مپ به‌و بڕیارانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و داڕمان ده‌بات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.