به‌رپرسانی پۆلیسی ھیندستان ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی وڵاته‌كه‌یان له ھه‌رێمی كشمیر تێكشكێندراوه.
رۆژنامه‌ی "India Today" بڵاویكرده‌وه، به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی ھێندستان به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی بودگام سه‌ربه ھه‌رێمی جامو و كشمیر تێكشكێندراوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه كه ده‌نگۆی ئه‌وه ھه‌یه، دوو فڕۆكه‌وانه‌كه به ھۆی رووداوه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دابێت.
رۆژنامه‌ی "India Today" له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی بودگام بڵاویكرده‌وه كه ھه‌رچه‌نده ھێزه ئه‌منییه‌كان به‌په‌له گه‌یشتنه شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، به‌ڵام ھه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی، فڕۆكه‌كه ئاگری تێپه‌ربوو و سووتا.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی بودگام بۆ رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه تا ئێستا دوو فڕۆكه‌وانه‌كه نه‌دۆزاوه‌نه‌ته‌وه وچاره‌نووسیان دیار نییه .
به‌ڵام لای خۆیه‌وه سوپای پاكستان رایگه‌یاند كه دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ھیندستان-ی له كشمیر خستووه‌ته‌خواره‌وه.
دوای رووداوه‌كه سوپای پاكستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ھیندستان دوای ئه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانی پاكستان-یان به‌زاندبوو له ھه‌رێمی كشمیر خستووه‌ته خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.