ئه‌مڕۆ له شاره‌دیی كۆڕێ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و حزبی پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌له به‌جێماوه‌كانی داعش كرایه‌وه.
له پێشانگای تایبه‌ت به كه‌لوپه‌له به‌جێماوه‌كانی داعشدا چه‌ندین پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نمایش كران كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بریتی بوون له بۆمب و تی ئێن تی و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌ی هه‌نده‌سه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كه‌وه پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی به‌شداریكردن له پێشانگاكه د. رۆژ نوری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: پارتی سووره له دروستكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دەبێت هەر لایەنێكی بەشدار پابەندی بەرنامەی حکومەت بێت.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. رۆژ نوری شاوەیس رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند جارێك سه‌ردانی سلێمانیمان كردووه بۆ لای یه‌كێتی و براده‌رانی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر و ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە شاندی یەکێتی سەردانی ئێمە بکات .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.