Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 11:11

بڕی 2 ملیار دینار بۆته‌واوی یانه‌ وه‌رزشیه‌کانى کوردستان خه‌رج کرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش سه‌ر وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوانى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، دوای چوار ساڵ له‌پێدانى بودجه‌ى تایبه‌ت به‌یانه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانى داراییه‌وه‌ ، بڕی 2 ملیار دینار بۆ یانه‌ وه‌رزشیه‌كانى كوردستان خه‌رج كرا 


سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، له‌زووترین كاتدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی یانه‌ وه‌رزشیه‌كانى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانن ده‌ست به‌چاڵاكیه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ و به‌شداری خول و پاڵه‌وانێتی یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان بكه‌ن 


شوان عه‌زیز


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.