Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:56

هونه‌رمه‌ندی شانۆکار "کرمانج مسته‌فا" سه‌لامه‌ته‌

ماوه‌یه‌كه‌ باری ته‌ندروستیم ڕۆژ به‌ ڕۆژ به‌ره‌و خراپوون ده‌ڕۆیشت
کوردستان TV
100%

ھونه‌رمه‌ندی شانۆكار (كرمانج مسته‌فا)، له‌ پڕ كه‌وته‌ نه‌خۆشخانه‌ باری ته‌ندروستی تێكچوو، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا نه‌شته‌رگه‌ریی زراوی بۆ ئه‌نجام درا.

(كرمانج مسته‌فا) له‌ لێدوانێكی دا له‌ باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت: دیاره‌ ماوه‌یه‌كه‌ باری ته‌ندروستیم ڕۆژ به‌ ڕۆژ به‌ره‌و خراپوون ده‌ڕۆیشت سه‌ر ئه‌نجام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی زراوم بۆ ئه‌نجامدرا، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (ھه‌ولێری فێركاری)، سوپاس خوا ئێستا ته‌ندروستیم ڕووه‌و باشبوون ده‌ڕوات و سوپاسی ھه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵم ماندووبوون و ئه‌ركیان كێشا و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ھه‌واڵیان پرسیووم.

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.