Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 11:16

د. بەشیر: ھەموو ئەو بڕیارانەی دژی ھەرێمی کوردستان ھەبوو ھەڵمانوەشاندنەوە

لە عێراق بڕیار دەرچوون شتێکە و جێبەجێ کردنیان شتێکی دیکەیە
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وەڵامی پرسیارێکدا لە دیداری پەیمانگای ئایندە گوتی لە عێراق بڕیار دەرچوون شتێکە و جێبەجێ کردنیان شتێکی دیکەیە، کەواتە دەبێت ھێزێکی دیکە ھەبێت بۆ جێبەجێکردن و بەدواداچوون. چونکە کاری ئێمەیە کە ئەو بڕیارانە دژی گەلی کوردستان بەکارنەھێنرێنەوە.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی2ی2019 دیدارێک لە ژێر ناونیشانی (ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد. ئاستەنگ و دەرفەتەکان)، لە لایەن پەیمانگای ئایندە ڕێکخرا بۆ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بە چەندین خاڵدا کە لە وه‌ڵامی ئەو پرسیارانەدا بوون كه‌ ئاڕاستەی کران و گوتی، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو ڕێڕەوەی کە لە عێراقدا حوکمڕانی پێدەکرێت کار بکەین دەبێت لەوە تێبگەین کە لە عێراقدا بڕیار دەرچوون شتێکە و جێبەجێ کردنیان شتێکی دیکەیە، کەواتە دەبێت ھێزێکی دیکە ھەبێت بۆ جێبەجێکردن و بەدواداچوون. چونکە کاری ئێمەیە کە ئەو بڕیارانە دژی گەلی کوردستان بەکارنەھێنرێنەوە.

ھەروەھا لە دیوێکی دیکەی قسەکانی حەداد ئاماژەدان بوو بۆ ئەو دەستکەوتانەی کەلە خولی ئەمجاری پەرلەمانی عێراق بە دەستمان ھێناونەتەوە و تەنانەت بە بڕیارێک ھەموو ئەو بڕیارانەی دژی ھەرێمی کوردستان ھەبوو ھەڵمانوەشاندنەوە. بۆیە دەبێت لە بەغداد بە یەکڕیزی کوتلە کوردستانییەکان ئەو ھێزە دروست بکرێت کە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکرین کە لە پەرلەمان دەردەچن.

بەشێکی دەیکەی قسەکانی حەداد کارکردنە بۆ بەھێزکردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چونکە بەرزترین دەستەڵاتە لە عێراقی فیدڕاڵدا، لێرەوە کار بۆ مافەکانی گەلی کوردستان بکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.