Erbil 38°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 05:32

سعودییە گەشتە ئاسمانیه‌کانی بۆ پاکستان ڕاگرت

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ هیندستان
کوردستان TV
100%

هێڵی ئاسمانی سعودییە گەشتەکانی نێوان وڵاتەکەی و پاکستانی راگەیاند، ئەوەش بەهۆی داخستنی ئاسمانی ئیسلام ئابادەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/2/2019) هێڵی ئاسمانی سعودییە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:  بەهۆی داخستنی ئاسمانی کۆماری پاکستانەوە، کۆمپانیاکەیان بڕیاریدا بە راگرتنی گەشتەکانی نێوان سعودییە و پاکستان، تا ئەوکاتەی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەڕووی فڕۆکەکاندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە پاکستان سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی لە هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی لاهور و موڵتان و فەیسەڵ ئاباد و سیالکۆت و ئیسلام ئاباد راگرت  بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان لەگەڵ هیندستان.

لە هەرێمی کشمیری جێناکۆک لە نێوان پاکستان و هیندستان، بەرەوپێشچوونی مەترسیدار هەیە، لە نوێترین پێشهاتیشدا بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هیندی، دوو فڕۆکەوان و هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژران.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.