Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 10:08

سێ منداڵی کوردی ئێزدی لە سووریا رزگارکران

20 ژن و منداڵی ئێزدی لە باغۆزى سوریا رزگارکراون
کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا سێ منداڵی کوردی ئێزدی لە سووریا رزگار کران و  بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکانیش رایده‌گه‌ینێت، یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ ناوی "ماھر شاکرە" و ته‌مه‌نى 10 ساله‌و خەڵکی گوندی وەردیەیە لە قەزای شنگال و دوو منداڵەكه‌ى تریش بە ناوەکانی "سوعاد رەشۆ"، تەمەن 15 ساڵ و "جولین عەلا" تەمەن 10 ساڵن و لە ناوچەی باغۆزی سووریا رزگارکراون.

حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێراوەکان رایگه‌یاند" لەماوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی باغۆزەوە 20 ژن و منداڵی ئێزدی لە باغۆز رزگارکراون".

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی نزیکبوونەوەی شەرڤانانی هەسەدە لە کۆنترۆڵکردنەوەی باغۆز لە سووریا ژمارەیەک منداڵی کوردی ئێزدی رزگارکران.

لە ھێرشی تیرۆریستانى داعش دا بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014، شەش ھەزار و 417 کوردی ئێزدی رفێندران، كه‌ تاوەکو ئێستا سێ ھەزار و 372 کەس رزگارکراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.