ره‌نگه لانیكه‌م رۆژانه دووهه‌زار جار ده‌ست له‌مۆبایل و شاشه‌كه‌یه‌وه بده‌ین چونكه مۆبایل بۆته به‌شێك له‌ژیانمان، له‌دوای به‌كارھێنانی ھه‌ندێ شوێن ھه‌یه كه‌نابێ مۆبایلی تێدا دابنێیت ئه‌وه‌ش به‌م جۆره ده‌ستنیشان كراوه:
١. گیرفانی دواوه‌ی پانتۆڵ كه‌زۆر ژن و پیاو مۆبایلی تێ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری شكان یان ئازاری گه‌ده و قاچ دروست ده‌كات.
٢. گیرفانی پێشه‌وه ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌كان ھۆشداری به‌پیاوان ده‌ده‌ن و ده‌ركه‌وتتوه توشی لاوازی سپێرمیان ده‌كات.
٣. له‌نێو ستیان دا ئه‌مه‌ش بۆ كچان و ژنان جێ مه‌ترسیه كه‌ره‌نگه له‌گه‌ڵ دانه‌وینه‌وه‌دا بشكێت و تیشكه‌كه‌شی مه‌ترسی له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دروست ده‌كات.
٤. ھه‌ندێ جانتای بچوك ھه‌یه كه‌ده‌كرێته مل و نزیك ده‌بێته‌وه له‌ران و سمت واته جانتای درێژ گرفت دروست ده‌كتات و لاوازی ئێسك دروست ده‌كات.
٥. زۆر نزیك نه‌بێ له‌پێسته‌وه و به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی نه‌بێ تا توشی گرفتی پێست نه‌بیت، كاتێ وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنیش ده‌ده‌یته‌وه باشتره ٢ سانتیمه‌تر دووربێت له‌پێستته‌وه.
٦. شه‌وانه بارگاوی مه‌كه‌ره‌وه تا زیان به‌مۆبایله‌كه نه‌گه‌یه‌نێت و باترییه‌كه‌ی تێك نه‌دات.

٧. له‌شوێنی زۆر ساردا به‌كاری مه‌ھێنه و جێی مه‌ھێڵه تا توشی گرفت نه‌بێت.
٨. له‌شوێنی زۆر گه‌رمیشدا به‌كاری مه‌ھێنه كه‌پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی ھێنده زۆر بێت كه‌به‌رگه‌ی نه‌گرێت و باتریه‌كه‌ی نه‌ته‌قێنێت.
٩. بۆ دایكان مۆبایل مه‌خه‌نه عاره‌بانه‌ی منداڵه‌وه تا توشی گرفتی تایبه‌تی به‌ھه‌ڵسوكه‌وت و ھه‌ر گرفتێكی تر نه‌بێت له‌وانه‌ش كه‌م چالاكی و زۆر چالاكیی .
١٠. مۆبایل مه‌خه‌ره ژێر جێگاوه تا توشی گرفتی كه‌م خه‌وی نه‌بیت به‌وپێیه‌ی ئه‌و تیشكه‌ی له‌مۆبایله‌وه ده‌رده‌چێ كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر ھۆرمۆنی خه‌وتن سه‌رباری تیشكه كارۆموگناتیسییه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێ و توشی سه‌رئێشه و گێژبونت ده‌كات.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی پێشمه‌رگه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.