هێمن ههورامى جێگرى یهكهمى سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان،چاکسازی ناو پەرلەمانى كوردستانى راگهیاند و ئاماژه به چهند خاڵێك دهكات كه پێچهوانهى خولهكانى پێشووى پهرلهمانه.
ئهمهش دهقى بڵاوكراوهكهى جێگرى سهرۆكى پهرلهمانى كوردستانه:
پاش ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی 18ی شوبات وەک دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لە لایەن زۆرینەی پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی کوردستان ، متمانەمان پێدرا، لەگەڵ بەرێزان سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەستمان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئیداری پێویست کرد بۆ شەفافیەتی زیاتری کاری پەرلەمان و هەرچی زیاتر باشتر رێکخستنەوەی کاروباری ئیداری پەرلەمان و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەتی زیاتر و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی و رێکخستنەوەی خەرجیەکان.
وەک دەستەی سەرۆکایەتی ئێستای پەرلەمان، لە خۆمانەوە دەستمان پێکرد و ئەو کراوەییەی لەدەسەڵاتی سەرفی دارایی و هاوکارییەی کە دەستەی سەرۆکایەتی هەیبووە نەمانهێشتووە.
لە رۆژانی رابردوو، لەگەڵ سەرجەم راویژکارەکان و بەرێوەبەرهکانی ناو پەرلەمان کۆبووینەتەوەو ئەم سیاسەت و شێوەی کارەمان بۆ روونکردوونەتەوە، رامانگەیاندووە، بەرزکردنەوەی پلە ، بە میزاج و نایاسایی بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە، دیاردەی واستەو واستەکاری ، بە هەدەردانی بودجەو میزاجیەت لە هاوکاری و ئیمتیازات بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە.
لە کۆبوونەوەی رۆژی 27 ی 2 ی 2019، لەگەڵ سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنە بەرێزەکانی پەرلەمانی کوردستان ، پێمان راگەیاندن کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، بۆ کاری پەرلەمانتاری پرەسنیپی دادپەوروەری بەرامبەر سەرجەم پەرلەمانتارە بەریزەکان دەگرینە بەر.
پێمان راگەیاندن، بەپێچەوانەی خولەکانی دیکە رێگا نادەین لە بودجەی گشتی هاوکاری بێ بنەما بە بیانووی جۆراوجۆر بۆ پەرلەمانتار خەرج بکریت، رێگا نادەین لە سامانی گشتی بابەتی ئۆتۆمبیل کرین رووبدات.
لە بڕی ئەوە، پێشنیارمان بۆ کردوون کە شەفافانە، مانگانە بڕی 2% ی موچەکانیان بخرێتە سندوقێک و پەرلەمانی کوردستانیش بە هەمان بڕ، هاوکاری ئەو سندوقە بێت بۆ حاڵەتی تەندروستی و حاڵەتی لە ناکاو و پێویستیان.
ئەمەش بۆ بنبڕکردنی بە هەدەردان و بریاری میزاجیانە، بۆ کاروباری گواستنەوە و کاری رۆژانەی پەرلەمانتاران و هاتوچۆی شارو شارۆچکەکان و بەسەرکردنەوەی هاووڵاتیان، پێمان راگەیاندن کە چاوەڕێی ئەوە نەبن لە بودجەی پەرلەمان ئۆتۆمبیل دابین بکریت، لە بڕی ئەوە چەند پێشنیاریکیان پێدراوە ، کە بە قیستی مانگانە لە موچەکانیان ، بە زەمانەتی پەرلەمان ئۆتۆمبیل بۆ خۆیان دابین بکەن .
شێوازی کاری ئێمە شەفافانە بەردەوامە بۆ ئەوەی پەرلەمانێکی بەهێز و کراوەمان هەبێت. پرس و راوێژ بە فراکسیۆنە بەرێزەکان بۆ کاروباری پەرلەمان و ئیدارەدانی نەهجی ئێمەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.