Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:20

ده‌ستێکی ده‌ستکرد هه‌ست به‌ ته‌نه‌کان ده‌کات

ده‌ستێكى ده‌ستكرد هه‌ست به‌ قه‌باره‌ و شێوه‌ى ته‌نه‌كان ده‌كات 
کوردستان TV
100%

له‌م دواییه‌دا تیمێكی تۆژینه‌وه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی تۆژینه‌وه‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌ ئیتاڵیا، توانیان ده‌ستێكی ده‌ستكردی پێشكه‌وتوو دابێنن‌، له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌له‌كانیان بڕاوه‌ته‌وه‌ ده‌توانن هه‌ست به‌ ته‌نه‌كان بكه‌ن هه‌روه‌ك چۆن به‌ ده‌ستێكی سروشتی هه‌ستی پێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ په‌له‌ ده‌ستكرده‌كان ئاسانتر ده‌كات و ژیانی رۆژانه‌یان ئاسان ده‌كات.

له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌سته‌وه‌، كه‌سی ده‌ست بڕاوه‌ به‌رله‌وه‌ی ده‌ستی بجووڵێنێ، ده‌توانێ شوێنی ده‌ستی بزانێت و له‌كاتی گرتنی هه‌ر ته‌نێكیش ده‌توانێ هه‌ست به‌ قه‌باره‌ و شێوه‌ی بكات بێئه‌وه‌ی ته‌ماشای ته‌نه‌كه‌ بكات.

ئه‌م ده‌سته‌ له‌ڕێگه‌ی سیسته‌مێكی هاوشێوه‌ی هه‌سته‌ ده‌ماری سروشتی جه‌سته‌ی مرۆڤ كار ده‌كات و هاوشێوه‌ی ده‌ستی سروشتی ‌توانای كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌/دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.