سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان "له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ڕێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی پاسی شه‌وانه بۆ شاری سلێمانی دابین بكه‌ن كه له كاتژمێر ٦ی ئێواره‌وه تا وه‌كو ٢ی شه‌و كارده‌كه‌ن و هاوڵاتییان هاتووچۆ پێده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆخی دارایی باش نه‌بووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تایبه‌تدا ڕێككه‌وتوون بۆ ڕێكخستن و ئاسانكردنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی بۆ هاوڵاتییان كه خۆی له پاس و ته‌كسیدا ده‌بینێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.