له هه‌فته‌ی بیستوهه‌شته‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئارسناڵ سێیه‌م سهركهوتنیلهسهریهكی به‌ده‌ستهێناو به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی بۆرنمۆسی میوانی برده‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی چوار خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، مه‌سعود ئۆزێلی ئه‌ڵمانی گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد، پاشان هێنریك مخیته‌ریانی ئه‌رمینی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی بیستوحه‌وت به‌ده‌ستهێنا، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی لیس مۆسێت گۆڵێكی بۆ بۆرنمۆس تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی له گێمی یه‌كه‌م كه‌مكرده‌وه، له گێمی دووه‌م و دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه،
به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی لۆران كۆچیلینی گۆڵی سێیه‌می گانارزی به‌ده‌ستهێنا، دواتر پیێر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی گۆڵی ئارسناڵی له خوله‌كی په‌نجاونۆ كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م، له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتیشدا، ئه‌لێكسه‌نده‌ر لاكازێتی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی پێنجه‌می یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی تۆماركرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه هێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئارسناڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاوشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆرنمۆسیش له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند له سیی و چوار خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.