Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:36

تره‌مپ و کیم رێک نه‌که‌وتن

رێوڕه‌سمی هاوبه‌شی واژووكردن له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ دووه‌مین لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون كه‌ له‌ هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنام سازكرا، نه‌تواندرا رێككه‌وتن بكرێت.

گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌ نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور كیم ئه‌نجامدران، نه‌تواندرا رێككه‌وتن بكرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ داهاتوودا درێژه‌ی ده‌بێت.

سارا سانده‌رز باسی له‌وه‌ كرد كه‌ تره‌مپ و كیم باسیان له‌ داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا كردووه‌ له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی و گوتی: له‌ئێستادا نه‌تواندرا رێككه‌وتنێك ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵام له‌ داهاتوودا نوێنه‌رانی وڵاته‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

سانده‌رز كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی به‌ "زۆر باش و بنیاتنه‌ر" ناوزه‌ند كرد.

تره‌مپ و كیم پێش ئه‌و پلانه‌ی داندرابوو ئه‌و هۆتێله‌یان جێهێشت كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تیادا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها رێوڕه‌سمی هاوبه‌شی واژووكردن كه‌ بڕیاربوو له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده‌ به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.