پسپۆران ده‌ڵێن گۆرانی شێوه‌و ره‌نگی نینۆكی ده‌سته‌كان و پێیه‌كان ئاماژه‌یه بۆ بوونی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك كه‌هه‌ندێكیان ساده‌ن وه‌هه‌ندێكی تریش مه‌ترسیدارن وا ده‌خوازێت سه‌ردانی دكتۆر بكرێت.
بۆ هه‌موو شتێك له جه‌سته‌مان نیشانه و ئاماژه‌ی هه‌یه یه‌كێك له‌و نیشانانه كه زۆربه‌مان به‌هه‌ند وه‌ریناگرین بوونی په‌ڵه‌یه‌كی سپییه له‌سه‌ر نینۆكه كاتێكیش له هۆكاره‌كه‌ی ده‌پرسین راسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێن ماده‌ی كالیسیۆم له جه‌سته‌مان كه‌مه بۆیه به‌خێرا ده‌ست ده‌كه‌ین به خواردنی ئه‌و ماده‌نه‌ی كه ئه‌و جۆره ڤیتامینه‌یان تێدایه، به‌ڵام پسپۆران ده‌ڵێن : ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌كی باوی ناو كۆمه‌ڵگایه .
وه‌كو زانراوه نینۆكه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له شانه‌كانی پێستی مردوو له‌گه‌ڵ بڕێك له كالیسیۆم پێك دێت بۆیه بوونی په‌ڵه‌یه‌كی سپی له‌سه‌ر نینۆكه‌كه‌ت به هۆی بوونی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت وه‌ك به‌هه‌ڵه بڕینی نینۆك (چاك كردنی نینۆك) یان به‌ركه‌وتنی لێوه‌ره‌كانی نینۆك به ماده‌یه‌كی ره‌ق.
كاتێ هه‌ندێك له‌و (ده‌رزانه‌ی) كه ماده‌كانی نینۆك پێك دێنن له‌گه‌ڵ یه‌ك ناگونجێت جۆره په‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام زیانیان نیه به‌تێپه‌ر بوونی كات په‌ڵه‌كان نامێنن .
به‌ڵام گۆرانی ره‌نگی نینیۆكه‌كانی په‌نجه‌ی ده‌ست و قاچه‌كانت ئاماژه‌یه بۆ چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ئه‌وانه‌ی ماده‌ی ئاسنیان و ڤیتامین (بی)یان كه‌مه نینۆكه‌كانیان ناسك ده‌بێت و زوو ده‌شكێن.
له كاتی بوونی په‌ڵه‌یه‌كی زه‌رد له سه‌ر نینیۆكه‌كانت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی (فه‌تریات) بوویت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌نگی په‌ڵه‌یه‌كی زه‌ردی تۆخ بوو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نینۆكه‌كه‌ت به‌ركه‌وتێكی به‌هێزی به‌ركه‌وتووه لێره‌دا ئه‌م جۆره نه‌خۆشييه‌كه زۆر ترسناكه ئه‌گه‌ر هاتوو په‌ڵه‌كه له شوێنی خۆی ماییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بووه .
بێگومان نیشانه‌كانی تووش بوون به نه‌خۆشی ته‌نیا له گۆرانی ره‌نگه‌كان به‌رده‌رناكه‌وێت بۆ نموونه درێژ بوونی نینیۆكه‌كان به شێوه‌یه‌كی نارێك هێماییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی دڵ ، گورچیله بوویت.
له كۆتاییدا پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌رپه‌ڵه‌یه‌كی نامۆت له‌سه‌ر نینۆكه‌كانی په‌نجه‌ی ده‌ست و قاچه‌كانت بینی خێرا سه‌ردانی دكتۆر بكه‌یت باشه.
سه‌رچاوه/ Made for minds
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.