له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌فته‌ی بیستوهه‌شته‌می پریمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی میوانداری برده‌وه، له گێمی یه‌كه‌مدا
مان یونایتد به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی له خوله‌كی سیی و سێ تۆماری كرد، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاودووشدا، لوكاكو گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پاشان جۆێل واردی به‌رگریكاری كریستاڵ پاڵاس گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار له خوله‌كی شه‌ستوشه‌ش تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، له خوله‌كی هه‌شتاوسێشدا، ئاشلی یۆنگ گۆڵی سێیه‌می ئه‌هریمه‌نی سووری به‌ده‌ستهێنا
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان یونایتد له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاوپێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كریستاڵ پاڵاسیش به سیی خاڵ له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.